AM:11:34:14/04/2025
876 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر رایگەیاند، سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان، یادی شەهیدان و ئەنفالکراوان هەمیشە بەرز و شکۆدار بێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی نیسانـی ٢٠٢٥، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر بۆ ساڵیادی ٣٧هەمین شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال وتیشی، ئەنفال، تاوانکارییەکی گەورە بوو لە دژی خاک و خەڵکی کوردستان ئەنجام درا و تا ئێستاش، دەرهاویشتە و لێکەوتەکانی ئەم کۆمەڵکوژییە هەر ماون.
هاوکات ئەوەشی
خستەڕوو، پێویستە حکومەتی
فیدراڵ، بە هەستکردن بە ئەرک و لێپرسراویەتیی یاسایی و دەستووری و ئەخلاقیی خۆیەوە،
کەسوکار و بنەماڵە و هەموو زیانلێکەوتووانی جێنۆسایدی ئەنفال و هەموو ستەملێکراوانی
دیکەی دەستی رژێمی بەعس، لە رووی ماددی و مەعنەوییەوە قەرەبوو بکاتەوە.