سەردێڕ:

کەشناسی: لەم ناوچەیەی هەرێم بەفر دەبارێت

PM:09:48:13/04/2025

30820 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسى هەرێم رایگەیاند، لە سبەینێوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە و ماوەى دوو رۆژ بەردەوام دەبێت. هاوکات پێشبینی زیادبوونی خێرایی با و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ دەکرێت كە هەندێ كات لەگەڵ باران تێكەڵ دەبێت و ئەگەری بارینی بەفرێكی كەمیش هەیە لەسەر لووتكەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان.


ئەمرۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی هاتنی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور و تێكەڵبوونی بارستەهەوایەكی سارد بە كەشی ناوچەكەمان لە رۆژی دووشەممەوە ئاسمانی هەرێم هەور و نیمچەهەور دەبێت، باران بەشێوەی نمەباران و بارانی مامناوەند لە ناوچەی جیاجیا دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، كاریگەریی ئەم شەپۆلە لە شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە زیاددەبێت، ئاستی دابارین مامناوەند و هەندێک كات لێزمەباران و هەورەبروسکەش دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سوور لە رۆژی سێشەممە كاریگەریی شەپۆلی بارانبارین فراوان و زیاتردەبێت لە سەرجەم ناوچەكان باران دەبارێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەدرەنگانی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە كاریگەریی ئەم شەپۆلە كۆتایی دێت، لەماوەی كاریگەریی شەپۆلەکە پێشبینیی زیادبوونی خێرایی باو بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ دەکرێت كەهەندێک كات لەگەڵ باران تێكەڵدەبێت و ئەگەری بارینی بەفرێكی كەم لەسەر لوتكەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەكان هەیە.


 

 













گەلەری