سەردێڕ:

بایەکی بەهێز وڵاتی چینی گرتووەتەوە؛ حکومەتیش داوادەکات ئەو کەسانەی کێشیان ٥٠ کیلۆگرام کەمترە نەچنە دەرەوە

PM:09:17:13/04/2025

1812 جار خوێندراوەتەوە

چەند رۆژێکە بایەکی بەهێز ناوچەکانی باکووری چینی گرتووەتەوە، حکومەتی وڵاتەکەش ئاگادارییەکی بەپەلەی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی بڵاو کردووەتەوە کە کێشیان لە ٥٠ کیلۆ کەمترە و دەڵێت، لە ماڵەوە مەچنە دەرەوە نەوەک با بتانبات.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانی ٢٠٢٥، دەزگای کەشناسیی چین ئاماژەی بەوەکردووە، خێرایی بایەکە لە زۆرینەی ناوچەکان گەیشتووەتە ١٥٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و زەرەر و زیانێکی زۆری بە هاوڵاتیان گەیاندووە و چەندین درەختیشی لە رەگەوە هەڵکەندووە. دەشڵێت، نزیکەی ٧٥ ساڵە بای لەو جۆرە بەهێز وڵاتەکەی نەگرتووەتەوە.

هاوکات، حکومەتی وڵاتەکە راگەیەنراوێکی بەپەلەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، داوا لە هاوڵاتیان دەکات، بۆ کارێکی زۆر پێویست نەبێت ماڵەکانیان جێنەهێڵن.

داواش لەو کەسانە دەکات کە کێشیان لە سفر کیلۆگرام کەمترە، بەهیچ جۆرێک نەچنە دەرەوە، چونکە بایەکە هێندە بەهێزە، لەوانەیە لەگەڵ خۆیدا بیانبات.













گەلەری