PM:05:38:13/04/2025
1112 جار خوێندراوەتەوە
لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، گرنگترین بڕگەکانی رەشنوسی نوێی یاسای تووتنی راگەیاند، تێیدا باس لەوەکراوە، یاساکە هاوردە و کێشانی بەرهەمەکانی توتن رێکدەخات و غەرامەی دەستبەجێ بەسەر سەرپێچیکاراندا دەسەپێنێت.
ئەمرۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ماجید شەنکاڵی، سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی هەموارکردنەوەی یاساکەوە، لە رەشنوسی نوێی یاساکەدا قەدەغەکردنی بەرهەمە توتنەکان و نێرگەلە و جۆرە ئەلیکترۆنییەکانی راگەیاند.
ئاماژەی
بەوەشکرد، بۆ ئەوانەی تەمەنیان لە خوار ١٨ ساڵەوەیە، لە شوێنە داخراوەکانیش
کێشانیان قەدەغە دەکرێت و هەرکەسێکیش نزیک منداڵان بیانکێشێت بە ٥٠ هەزار دینار
غەرامە دەکرێت.
باسی لەوەشکرد، ئەمە جگە لەوەی یاساکە کێشانی جگەرە یان نێرگەلە بە
جۆرە ئەلیکترۆنیەکانیشەوە بەتەواوەتی لەناو دامودەزگاکانی حکومەت قەدەغە دەکات و
لە ئەگەری سەرپێچیکردنیشیدا دەستبەجێی بە بڕی ٥٠ هەزار دینار کەسی سەرپێچیکار سزا
دەدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، ماددەیەکمان لە یاساکەدا داناوە کە داوا دەکات هەمو
بەرهەمە هاوردەکراوەکانی جگەرە و توتن بە ئەلیکترۆنیشەوە لیبڵیان لەسەر بکرێت، بۆ
دڵنیابون لەوەی بە شێوەیەکی یاسایی هاوردە دەکرێن بۆ وڵات و بە شێوازی قاچاخ
هاوردە نەکراون.