سەردێڕ:

بۆ چەند پرسێک سودانی سەردانی مەسقەت دەکات

PM:03:40:13/04/2025

1144 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق رایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بەم نزیکانە سەردانی سەڵتەنەتی عوممان دەکات، ئەمەش لە وەڵامی بانگهێشتێکی فەرمی سوڵتان هەیسەم بن تاریقە.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ، میدیا عێراقییەکان رایگەیاند، سەردانەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ مەسقەت، بە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.

هەروەها، تاوتوێکردنی هەندێک بابەتی گرنگ بەتایبەت گرژییەکانی ناوچەکە.

باسی لەوەشکرد، وەزیری دەرەوەی عوممان، بەدر بن حەمەد، بانگهێشتێکی فەرمی پێشکەشی سوودانی کردووە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر پرسە هاوبەشەکان و دۆسییە هاوبەشەکان بکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، سەردانەکە لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و عوممان دێت، جگە لە بەرزکردنەوەی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات بە تایبەت لە بواری سامانی نەوت و سەقامگیری ئەمنی لە ناوچەکە.













گەلەری