سەردێڕ:

سودانی جەخت لە گرنگی پشتیوانی بانکی نێودەوڵەتی پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت دەکاتەوە

PM:01:28:13/04/2025

916 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە جێگری سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی بۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کرد و پێداچوونەوەیان بەو پڕۆژانە کرد کە لەگەڵ وەزارەت و دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان لە عێراق گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی نیسانـی٧ ٢٠٢٥، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، پێشوازی لە عوسمان دیۆن، جێگری سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا و شاندی یاوەری کرد.

هەروەها، شاندی بانکی نێودەوڵەتی پێداچوونەوەیان بەو پڕۆژانە کرد کە لەگەڵ وەزارەت و دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان لە عێراق لە کەرتی هێڵی ئاسنین و رێگاوبان و وزەدا گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت، لەوانە پلاتفۆرمی غازی جێگیر لە بەندەری فاو، پلانی وەزارەتی کارەبا بۆ ساڵانی داهاتوو بۆ فراوانکردنی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا و پڕۆژەکانی تری ژێرخانی ئابووری.

هاوکات، سەرۆک وەزیرانی عێراق ستایشی هەوڵەکانی بانکی نێودەوڵەتی کرد لە پاڵپشتیکردنی عێراق، جەختی لەسەر گرنگی پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت کردەوە کە لە رێگەی کۆمپانیای دارایی نێودەوڵەتییەوە پشتیوانی لە بانکەکە وەربگرن.

لای خۆیه وه سه رۆکی شانده که ئامادەیی بانکی نێودەوڵەتی بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق له رێنێسانسی گەشەپێدانی لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی و ئامادەیی خۆی بۆ دابینکردنی ئاسانکاریی دارایی پرۆژه کان له نێویشیاندا پڕۆژەکانی کەرتی تایبەت دەربڕی.

میدیا عێراقیەکانیش باسیان لەوەکردووە، وەزیری کاروباری دەرەوەی سوڵتانییەتی عومان، بەدر بن حەمەد، بانگهێشتێکی فەرمی پێشکەش بە سودانی کردووە سەردانی سوڵتانییەتی عومان و گفتوگۆکردن لەسەر پرسە هاوبەشەکان.


 













گەلەری