PM:11:58:12/04/2025
3312 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی شاندێکی بزوتنەوەی حەماس بەرەو قاهیرە بەرەو قاهیرە رۆیشت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئاگربەست، بزوتنەوەکە مەرجەکانی خۆی راگەیاند و دەڵێت، بە مەرجی ئاگربەست، بارمتەکانی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە ئازاد دەكەن و رۆژێک دواکەوتن واتای چارەنووسێکی نادیارە بۆ بارمتەکان.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی ٢٠٢٥، بزوتنەوەی حەماس لە راگەیەندراوێكدا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی تێلیگرام بڵاویکردەوە، بە مەرجی ئاگربەست، بارمتەکانی ئیسرائیل لە كەرتی غەززە ئازاد دەكەن.
ئاماژەی
بەوەشکرد، هەر رۆژێک دواکەوتن بە واتای زیاتری قوربانیانی مەدەنی لە غەززە دێت،
هەروەها چارەنوسێکی نادیارە بۆ بارمتەکان.
باسی لەوەشکرد، کە بانگەوازەکان لەناو ئیسرائیلدا بەرەو هەڵکشان دەچن
بۆ وەستاندنی شەڕ و ئازادکردنی دیلەکان، جەختیشی لەسەر بەرپرسیارێتی نەتانیاهۆ لە
درێژەدان بە شەڕ و ئازارەکانی گەلی فەلەستین کردەوە.
هەروەها
لە راگەیەندراوەكە جەخت لەوەکراوەتەوە کە منداڵان و دیلەکانی غەززە قوربانیی
ویستەكانی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلن بۆ مانەوە لە دەسەڵات و
ڕزگاربون لە لێپێچینەوە.
دەشڵێت، هەمو حیهان ئازادكردنی بارمتەكانی لە بەرامبەر ئاگربەست
قبوڵە، لەکاتێکدا ناتانیاهۆ رەتیدەکاتەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە، سەرچاوەیەکی ئاگاداری بزووتنەوەی حەماس ئەمڕۆ شەممە
رایگەیاند، شاندێکی سەرکردە باڵاکانی بزوتنەوەی حەماس سەفەریان کردووە بۆ قاهیرە
بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی میسر سەبارەت بە ئاگربەست.