PM:10:31:12/04/2025
1508 جار خوێندراوەتەوە
دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی هێزەكانی هاوپەیمانان، پێشمەرگە و كۆماندۆ ئۆپراسیۆنێکیان لە ناوچەی زینانە و دەوروبەری ئەنجامدا بە کێوماڵکردنی سنورەکە و خاپوورکردنی مۆڵگەکانی گروپی تیرۆریستی داعش.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، رۆژی ١٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان و وەزارەتی پێشمەرگە و کۆماندۆی کوردستان ئۆپراسیۆنێکیان ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئۆپەڕاسیۆنەكە لە ناوچەی زینانە و دەوروبەری
ئەنجامدراوە و مەبەست لێی کێوماڵکردنی سنوورەکە و خاپورکردنی مۆڵگەکانی گروپی
تیرۆریستی داعش بووە لەو ناوچەیە.