PM:09:16:12/04/2025
1868 جار خوێندراوەتەوە
کۆشکی سپی راگەیێندراوێکی لەبارەی گفتوگۆی نێوان ئەمریکا و ئێران بڵاوکردەوە و دەڵێت، "گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران ئەرێنی و بنیاتنەر بوون".
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی نیسانی ٢٠٢٥، کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێرانی دڵنیاکردەوە کە لە لایەن ترەمپەوە راسپێردراوە بۆئەوەی هێندەی بکرێت، لە رێگەی گفتوگۆ و دیپلۆماسییەوە کێشەکانی نێوان هەردوو وڵات چارەسەر بکات.
لە
راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەو کۆبوونەوە راستەوخۆیەی ئەمڕۆ ویستکۆف کردی،
هەنگاوێکە بەرەو پێش بۆ بەدیهێنانی ئەنجامێک کە سوودی بۆ هەردوولا هەبێت.
ئاماژە
بەوەش دەکات، هەردوولا رێککەوتن شەممەی داهاتوو جارێکی دیکە کۆببنەوە.