PM:06:33:12/04/2025
1748 جار خوێندراوەتەوە
بەرنامەی نامە ناردنی واتسئەپ لە عێراق تووشی کێشەیەکی تەکنیکی بووە.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، بە ملیۆنان بەکارهێنەر لە سەرانسەری جیهان گلەیییان لە نەتوانینی بەکارهێنانی تایبەتمەندییەکانی بەرنامەکە کردووە، وەک ناردنی نامە، پەیوەندیکردن، یان بارکردنی نوێکارییەکانی دۆخی بەرنامەکە.
هەروەها،
ماڵپەڕی Downdetectorکە بەدواداچوون بۆ پچڕان دەکات، ئاماژەی بە زیادبوونی بەرچاوی سکاڵاکان کردووە، بەجۆرێک
کە ٪٩٠ـی بەکارهێنەران کێشەیان لە ناردنی نامە لە چەند وڵاتێکدا راگەیاندووە، لەکاتێکدا
٪١٠ـی بەکارهێنەران تووشی پچڕانی فراوانتر بوون لەناو بەرنامەکاندا.