AM:11:21:12/04/2025
5004 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، کەشوهەوای ئەمڕۆ لە ناوچە شاخاویەکانی هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچر پچر.
ئەمڕۆ شەممە ١٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، بۆ کەشوهەوای سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچر پچر لە هەندێ کات و لە هەندێک شوێندا.
هاوکات هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ
و سبەینێ پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی رۆژێک پێش خۆیان.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی
سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : ٢٣ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢١ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٢٦ پلەی سیلیزی
زاخۆ : ٢١ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢١ پلەی سیلیزی
سۆران : ١٩ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١١ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٢٧ پلەی سیلیزی