PM:05:24:11/04/2025
2448 جار خوێندراوەتەوە
میدیا جیهانییەکان رایانگەیاند، کۆمپانیای ئەپڵ بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا ٦٠٠ تۆن ئایفۆن دەگوازێتەوە بۆ ئەمریکا.
ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، میدیا جیهانییەکان رایانگەیاند، دوای بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، کۆمپانیای ئەپڵ ٦٠٠ تۆن ئایفۆن لە وڵاتی هیندستانەوە بەرەو ئەمریکا دەگوازێتەوە، لەپێناو کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمەکە.
باسیان
لەوەشکرد، بڕیارەکەی ئەپڵ دوای سەپاندنی باج دێت بەسەر وڵاتانی جیهاندا لەلایەن سەرۆکی
ئەمریکاوە، هەربۆیە کۆمپانیاکە یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار ئایفۆن کە دەکاتە ٦٠٠ تۆن
بەرەو ئەمریکا دەگوازێتەوە.
ئاماژەیان
بەوەشکردووە، بڕیارەکە کاریگەری لەسەر زیادبوونی نرخی ئایفۆن دروستکردووە،
بەوپێیەی بەشێکی کەرەستەو پێداویستییەکانی بەرهەمەکە لە چەند وڵاتێکەوە
بەرهەمدەهێنرێت وەک چین و هیندستان.