PM:02:33:11/04/2025
1144 جار خوێندراوەتەوە
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رێکارەکانی خستنەڕووی سودمەندانی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە بیمەی تەندروستی راگەیاند.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشکرد، سودمەندانی پاراستنی کۆمەڵایەتی لە شەش قایمقامیەتدا لەم قۆناغە یەکەمەدا بیمەی تەندروستی دەیانگرێتەوە، هەروەها دووپاتیکردەوە کە یەک ملیۆن سودمەندی پاراستنی کۆمەڵایەتی بیمەی تەندروستی لە بەغدا دەیانگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،
"بڕیارەکان بریتی بوون لە تەرخانکردنی باڵەخانە بۆ دەستەی بیمەی تەندروستی بەمەبەستی
تەواوکردنی رێکارەکانی، هەروەها دابینکردنی هەموو ئەو شتانەی کە دەسەڵاتی بیمەی تەندروستی
پێویستی پێیەتی بەمەبەستی هۆشیارکردنەوە و بەرەوپێشبردنی چەمکی بیمەی تەندروستی لەو
پارێزگایانە.