سەردێڕ:

کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێ چۆن دەبێت؟

AM:10:37:11/04/2025

4832 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ کەشوهەوا کەمێک تۆزی ئەبێت و ئەگەری نمەبارانی پچڕپچڕ هەیە لە ناوچە شاخاوییەكان.


ئەمڕۆ هەینی ١١ـی نیسانـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بوونی خۆڵبارینێکی کەم و پلەکانی گەرما بە نزیكەی ١ تـــــا ٣ پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارەکانی دوێنێ .

هاوکات هەر بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاویەكان هەورى تەواو دەبێت و ئەگەری تاوە باران لە هەندێك ناوچەی پارێزگای دهۆك و هەولێر هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەكان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:

هەولێر : ٢٣  پلەی سیلیزی

سلێمانی :  ٢٣ پلەی سیلیزی

دهۆک : ١٩  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٢٥ پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : ٢٠ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ٢٤ پلەی سیلیزی

سۆران : ١٩ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ١٠ پلەی سیلیزی

گەرمیان : ٢٧ پلەی سیلیزی

 













گەلەری