سەردێڕ:

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رەزامەندە لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەبێ هیچ هەموارکردنەوەیەک

PM:11:28:10/04/2025

3584 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت رەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەپێی یاسای ئێستا و بەبێ هەموارکردنەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانـی ٢٠٢٥، هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت کۆبوونەوەکەی لە کۆشکی حکومەت کۆتایی پێکهێنا و رەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەپێی یاسای ئێستا و بەبێ هەموارکردنەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١١ـی تشرین دووەمی ئەمساڵ وەک وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریکرا و پێشتریش بەشێک لە لایەنە عێراقییەکان داوایان کردبوو کە یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە.

داواکاریی لایەنە عێراقییەکان چەند خاڵێکی لەخۆ دەگرت، یەکەم داواکارییان ئەوە بوو کە سیستمی سانتلیگۆ بۆ دابەشکردنی دەنگەکان نەمێنێت، دووەم داواکاریشیان ئەوە بوو ٣٠٪ـی دەنگەکان بۆ ئەو کەسە بڕوات کە زۆرترین دەنگی هێناوە لە هەر حزبێکدا.

داواشیان دەکرد سەرجەم شارەکان بکرێنە یەک بازنە، جگە لە بەغداد و نەینەوا کە پێشنیازکرابوو بکرێنە دوو بازنە.

 













گەلەری