بەپێی زۆربەی پسۆڕانی خۆراک خواردنەوەی ئاو دوای هەستان لە خەو چەندین سوودی گرنگ بە جەستە دەگەیەنێت.
ماڵپەڕیhealthline، لەبابەتێکی تەندروستیدا چەند سوودێکی خواردنی ئاوی لە بەیانیاندا باس کردووە، بەم جۆرە: خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا و دوای هەستان لەخەو جەستەت لە وشکبوونەوە دەپارێزێت.
هەروەها خواردنەوەی یەک پەرداخ ئاو پێش نانی بەیانی وەرگرتنی کالۆری کەم
دەکاتەوە بە درێژایی رۆژەکە و خواردنەوەی ئاو لە بەیانیاندا پرۆسەی کێش کەمکردنەوە
خێرا دەکات.
ئاو خواردنەوە پەرە بە فرمانەکانی مێشک دەدات و خواردنەوەی پێش خواردنی
نانی بەیانی یارمەتی دەرکردنی ژەهرەکان دەکات و پەرە بە تەندروستی پێشت دەدات.
هاوکات، خواردنەوەی ئاوی گەرم لە بەیانیاندا باشترین شتە ئەنجامی بدەیت
و خواردنەوەی ئاو لە بەیانیادا چووستی و چالاکی جەستە پەرە پێدەدات.