سەردێڕ:

کۆبوونەوەکەی شاندی دەم پارتی و سەرۆک کۆماری تورکیا کۆتایی هات

PM:04:20:10/04/2025

2124 جار خوێندراوەتەوە

کۆبوونەوەی شاندی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا کۆتایی هات و ئەندامێکی شاندەکەش دەڵێت، کۆبوونەوەکە زۆر ئەرێنی بوو و هیوای زۆر زیاتریان هەیە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، شاندی دەم پارتی کە لە سرری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا (دەم پارتی) و پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی پێکدێت، کاژێر یەک و نیو خولەکی دوای نیوەڕۆ گەیشتنە کۆشکی کۆماریی تورکیا و لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە پێشوازییان لێکرا.

سرری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کە ئەندامێکی شاندی دەم پارتییە باسی لەوەکرد، کۆبوونەوەکە زۆر ئەرێنی بوو و هیوای زۆر زیاتریان هەیە.

شاندی دەم پارتی پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکەش قسەیان بۆ میدیای وڵاتەکە کرد.

سرری سورەییا ئۆندەر ئاماژەی بەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکەدا زانیاری لەبارەی دوایین قۆناغی پرۆسەکە بە سەرۆک کۆمار ی تورکیا دەدەن.

پەروەین سرری سورەیا رایگەیاند، لەو باوەڕەدان زەوینەی سیاسەتی دیموکراسییانە و ئاشتی لەمەودوا هەنگاوی زۆر خێراتر و گرنگتری بۆ دەنرێت و"ئێمە بە ویست و پێداگرییەوە پرۆسەکەمان گەیاندە ئەوان زۆر بە پارێزگارییەوە جووڵاینەوە"، هەمووانیش بەمشێوەیە جووڵانەوە. هەر بۆیە سوپاسگوزاری تەواوی وڵاتن.

پەروین بوڵدانیش وتی، ئەمە یەکەمین جارە سەرۆک کۆمار لەم بابەتەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕامان لەگەڵدا دەکات و بیروڕای خۆی لەبارەی ئەوە کە چی بکرێت باشە، دەخاتەڕوو. ئەوانیش زانیاریی لەبارەی تەواوی ئەو کۆبوونەوانەیان پێدەدەن کە کراوە.













گەلەری