PM:04:01:10/04/2025
2232 جار خوێندراوەتەوە
پەرلەمانتارێکی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا کۆمەڵێک بڕیار لە بەرژەوەندی مامۆستایان دەرکراوە کە مامۆستایانی سنووری ماددەی ١٤٠ـیش دەگرێتەوە. دەشڵێت، داوایان کردووە مامۆستایانی هەرێمی کوردستانیش بێبەش نەکرێن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، ئومێد محەمەد، پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردەوە، لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا کۆمەڵێک بڕیار لە بەرژەوەندی مامۆستایان دەرکراوە کە مامۆستایانی سنووری ماددەی ١٤٠ـیش دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، داوایان لە لیژنەی پەروەردە کرد مامۆستایانی هەرێمی کوردستان
سوودمەندبن لە دەستکەوتەکان.
باسی لەوەشکرد، لیژنەی پەروەردە بەڵێنیان
پێداون لە ئەگەری هەموارکردنەوەی هەر یاسایەکدا مامۆستایانی هەرێمیش بێبەشنەکرێن.