سەردێڕ:

هاتووچۆی هەولێر لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆی ماتۆرسکیل و بارهەڵگر روونکردنەوە دەدات

PM:03:45:10/04/2025

1536 جار خوێندراوەتەوە

هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل لە رۆژانی هەینیدا بەردەوامیی هەیە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەموو رۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەکان هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیل قەدەغەیە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٧ـیی بەیانی بۆ ١٢ ـی شەو لەو رێگایانەی دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتیەکە باسی لەوەشکردووە، بڕیارەکە تا یەکی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت و کاری پێدەکرێت.













گەلەری