سەردێڕ:

نیشانەکانی هەوکردنی خوێن چین؟

PM:08:22:14/11/2021

66308 جار خوێندراوەتەوە

هەوکردنی خوێن یەکێکە لەو نەخۆشییانەی کە تووشی زۆرینەی خەڵك دەبێت، کاتێك روودەدات کە جەستە وەڵامدانەوەی توندی دەبێت بۆ ڤایرۆس یان بەکتریایەك، ئەم حاڵەتەش هەندێكجار بە ژەهراویبوونی خوێن ناودەبرێت.


لەکاتی هەوکردنی خوێندا سیستمی بەرگری بڕێکی زۆر ماددەی کیمیایی دەردەدات کە دەبێتە هۆی دروستبوونی هەوکردنەکان کە تەنانەت ئەگەری هەیە ببێتە هۆی تێکشکانی ئەندامەکان.

هەوکردنی خوێنیش چەند نیشانەیەکی هەیە کە دیارترینیان ئەمانەی خوارەوەن کە لە بابەتێکدا ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی پێکردوە:

- خێرایی هەناسەدان و شڵەژان

- تالێهاتن و موچوڕكپیاهاتن

- دابەزینی زۆری پلەی گەرمی جەستە

- زۆر میزکردن

- خێرابوونی لێدانی دڵ

- دڵتێکهەڵاتن و رشانەوە

- سكچوون

- ماندوێتی و لاوازیی

- پەڵەی پێست

- ئارەقکردنەوە و تەڕبوونی پێست

- هەستکردن بە ئازاری زۆر













گەلەری