پەرلەمانتارێکی یەکێتی راپۆرێکی ئێن ئار تی بلۆک دەکات و دەبێتە هۆی سڕینەوەی کە لەسەر پرۆژەی ڤێلاکانی مەسرور بارزانی کرابوو.
دوای ئەوەی ئێن ئاڕ تی چەند راپۆرتێکی لەسەر پڕۆژەی ڤێلاکانی مەسرور بارزانی کرد، پەرلەمانتاری یەکێتی راپۆرتێکی ئێن ئاڕتی بلۆک کرد و بووەهۆی سڕینەوەی، راپۆرتەکە لەسەر پرۆژەکەی ڤێلاکانی مەسرور بارزانی کرابوو. ئێستاش بینەری ئەو راپۆرتەبن کە پەرلەمانتارەکەی یەکێتی بلۆکی کردبوو.
راپۆرتەکەی ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتێکە بەتامی خاوەن
کۆمپانیا و نوسینگەی عەقارات.
مەسرور بارزانی دەستەکەی کەشف بوو، دواجار پەردە
لەسەر پڕۆژە شاردراوەکەی ڤیلاکانی لادرا،
چەند ئەکتەر وهونەرمەندێکی بیانیش هێندرابوونە هەولێر بۆ ریکلامی پڕۆژەکە، بەپێی زانیارییەکان هەریەکەیان دوو تا سێ ملیۆن
دۆلاریان پێدرابوو جیا لەوەش سەرجەم میدیاکانی پارتی پابەندکراون بە
ریکلامکردن ونیشاندانی پڕۆژەکە.
لەکاتی هاتنی یەکێک لە هونەرمەندەکان بە ئاشکرا
ناوی کوڕی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری وەک خاوەنی پڕۆژەکە هێنا و
کورد وتەنی دەستەکە کەشف بوو.
ڤێلاکانی مەسرور بارزانی لەسەر رووبەری ٦٥٠ دۆنم
لە رۆژئاوای شاری هەولێر دروستدەکرێت کە بەهاکەی بە زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار
دەخەمڵینرێت نرخی هەریەکێک لە ڤێلاکانیش دەگاتە پێنج ملیۆن دۆلار.
پڕۆژەکە ١٤ دەریاچەی دەستکردی تێدایە، ئێن ئارتی
سۆراغی دابینکردنی ئاوەکەی کرد بۆی دەرکەوت کە بەشێکی ئاوی ئیفرازی چواری خەڵكی
هەولێر بردراوە بۆی و بەمەش ئاوی خواردنەوەی پێویستی ١٠ گەڕەکی هەولێر
دەبرێت بۆ دەریاچەی دەستکردنی ڤێلاکانی مەسرور بارزانی.
سەرچاوەی ئاوەکە لە زێی گەورە بە بۆری
وەردەگیرێت و بۆریەکی تایبەتی بۆ ناو پرۆژەکە راکێشاوە هەربۆیە پڕۆژەی ڤێلاکانی
مەسرور بارزانی گرفتی ئاوی خەڵکی هەولێر قوڵتردەکاتەوە ئەوەش لەکاتێکدایە
دانیشتوانی هەولێر لەچوار وەرزی ساڵدا کێشەی ئاوی خواردەنەوەیان هەیە، دەبێت خەڵکی
هەولێریش هەر لەدوورەوە سەیری پڕۆژەکە بکەن
جیا لەوەش ڤێلاکانی مەسرور بارزانی لەسەر زەوی
جوتیارانی مەسیحی دروستیدەکات کە چەندین ساڵە ڕێگری دەکرێت لەوەی ئەو زەوییانە بۆ
خاوەنەکانیان بگەڕێنرێتەوە بەڵام مەسرور بارزانی نزیکەی هەزار ڤێلای لەسەر
دروستدەکات و دەیفرۆشێت.
لە ئێستا حکومەتی کاربەڕێکەر زۆربەی کەرتەکانی
تەندروستی وکارەبا و باج و خاڵە سنوریەکانی داوە بە کۆمپانیاکانی پارتی ویەکێتی
ڕەنگە ئیشێکی ئەوتۆنەمابێتەوە هەربۆیە سەرۆکی حکومەتە کاربەڕێکەرەکە دەستیکردووە
بە دروستکردن و فرۆشتنی شوقە و ڤێلا لەسەر زەوی وموڵکی خەڵکی هەولێر و لەو
ڕێگایەوە سەدان ملیۆن دۆلار کۆدەکاتەوە.