AM:09:46:10/04/2025
10680 جار خوێندراوەتەوە
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەینێ هەینی ١١ـی نیسان ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ بە جێگیری دەمێننەوە.
کەشناسی هەرێم بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا تێكەلەی تۆز و خۆڵ لەگەڵ باران دەبێت و رێژەى دابارین لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت.
هاوکات بەپێی پێشبینی کەشناسی، لە درەنگانی ئەمشەودا کاریگەری ئەم
ناجێگیریە لە کەشی ناوچەکە کەم دەکات و بۆ سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت و کەشوهەوا
جێگیر دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : ٢٦ پلەی سیلیزی
سلێمانی : ٢٥ پلەی سیلیزی
دهۆک : ٢٢ پلەی سیلیزی
کەرکوک : ٢٩ پلەی سیلیزی
زاخۆ: ٢٢ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : ٢٦ پلەی سیلیزی
سۆران : ٢٢ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : ١٨ پلەی سیلیزی
گەرمیان : ٣٣ پلەی سیلیزی