سەردێڕ:

نرخی زێڕ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە؛ بە چەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:08:21:10/04/2025

2080 جار خوێندراوەتەوە

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووەوە ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ١٣٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٣٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، نرخی ئۆسنەیەک لەو کانزا زەردە لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و ١٣٠ دۆلاڕ مامەڵەی پێوەدەکرێت و لە ماوەی دوو رۆژدا نزیکەی ١٤٠ دۆلار بەرزبووەتەوە.

هاوکات، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٦٢ هەزار دینار و عەیارە ١٨ـەش بە ٥٦٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ دوای ئەوە دێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا جگە لە وڵاتی چین، باجە گومرکییەکانی سەر وڵاتانی دیکەی هەڵپەسارد بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ و نرخی ئەو کانزا زەردە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی و بەرێژەی زیاتر لە ٤٪ بەرزبووەوە.

نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:

زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٦٨ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٦٢ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٩٤ هەزار دینارە

زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٥٨ هەزار دینارە

نرخی ١ لیرەی عەیارە ٢١ بە ٦٦٢ هەزار دینارە













گەلەری