سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبووەوە

AM:08:02:10/04/2025

3796 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لە چەند رۆژی رابردوودا بە شیوەیەکی بەرچاو رووی لە دابەزین کردبوو، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبووە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرزبووە بۆ ٦٥ دۆلار و بەراورد بە ئەمڕۆ نزیکەی ٤ دۆلار نرخەکەی بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٠ـی نیسانی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووە و بە ٦١ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت و ٤ دۆلار بەرزبووە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا بە راگرتنی باجی گومرگی بەسەر ٧٥ وڵات بۆ ماوەی ٩٠ رۆژ بەهۆکاری ئەوەی هەندێک وڵات هیچ وەڵامێکیان بۆ باجە گومرگییەکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.













گەلەری