وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگەیاند، باجەکانی واشنتن هیچ کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ئابووریی عێراق نابێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ـی نیسانی ٢٠٢٥، باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا ئەمریکییەکان، دەستدەکرێت بە پرۆژەی گەورە بۆ بەرهەمهێنانی وزە و گواستنەوەی کارەبا.
ئاماژەی
بەوەشکرد، کەرتی تایبەتی عێراق، پێویستە هاوبەشێکی راستەقینە بێت لە پەیوەندییە
ئابوورییەکان لەگەڵ ئەمریکا.
وتیشی،
چاکسازییەکانی حکومەت، سەرنجی کۆمپانیا گەورەکانی ئەمریکای بۆ خۆی راکێشاوە و
ئامانجیشیان گەیشتنە بە خۆبژێوی، لە بواری وزە، کشتوکاڵ و پیشەسازیدا.
وتەبێژی
حکومەتی عێراق جەختیشی کردەوە، ئەو باجانەی بەمدواییە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ،
سەرۆکی ئەمریکا بەسەر بەشێک لە وڵاتاندا سەپێندراوە، هیچ کاریگەرییەکی لەسەر عێراق
و ئابورییەکەی نابێت.