سەردێڕ:

عێراق ئەم مانگە پاداشتی کۆتایی خزمەت دەدات بە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی

PM:03:26:07/04/2025

1488 جار خوێندراوەتەوە

عێراق ئەم مانگە پاداشتی کۆتایی خزمەت دەدات بە خانەنشینانی مەدەنی و سەربازی، لە کاتێکدا هەرێم هێشتا پاداشتی کۆتایی خزمەتی نەداوە بەو فەرمانبەرانەی کە لە مانگی یەکەوە خانەنشین کراون.


ئەمڕۆ دووشەممە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٥، حوسام عەبدولستار، جێگری سەرۆکی دەزگای خانەنشینی نیشتمانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی وت، رێوشوێنەکانی دابەشکردنی پاداشتی ئەم مانگە تەواو بووە و رەوانەی بانکەکان کراوە و دەدرێت بە خانەنشینان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دابەشکردنی پاداشتی کۆتایی خزمەت تایبەتە بە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی خانەنشین لە مانگی نیسانی ٢٠٢٥ تەواو کراوە.













گەلەری