هاوکاتی جەژنی رەمەزانی مسوڵمانان ئەمڕۆ جەژنی ئەکیتۆی سەری ساڵی ئاشوری و بابلییەکان لە شاری دهۆک بەڕێوەچوو کە ١٢ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە ١ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بە بەشداری هەزاران کەس یادی جەژنی نەتەوەیی ئەکیتۆ لە شاری دهۆک دەستیپێکرد.
لە رێوڕەسمەکەدا ٢٠ بۆ ٣٠
هەزار کەس لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عێراق و دەرەوەی وڵات بەشدارییان لە
بۆنەکەدا کرد و بە رژانە سەر شەقامەکان خۆشی و شادی خۆیان دەربڕی.
هاوکات، بەشێک لە
مسوڵمانان و ئێزیدییەکانی شاری دهۆک بەشدارییان لە مەڕاسیمەکەدا کرد و پیرۆزباییان
لە بابلی و ئاشورییەکان کرد.
هەروەها، جەژنی ئەکیتۆ
جەژنێکی کۆنی نەتەوەیی بابلی و ئاشورییەکانە هەموو ساڵێک لە یەکی نیساندا لە شاری
دهۆک و بەشێک لە ناوچە جیاوازەکانی رۆژئاوای کوردستان یاد دەکرێتەوە و ١٢ رۆژ
دەخایەنێت.