سەردێڕ:

کۆمسیۆن: نوێکردنەوە و دەرهێنانی کارتی بایۆمێتری دەنگدان لەسەرجەم بنکەکان بەردەوامە

PM:05:49:27/03/2025

1000 جار خوێندراوەتەوە

ماوەی چەند رۆژێکە تۆماری بایۆمەتری دەنگدان دەستی پێکردووە و تا مانگێک بەردەوام دەبێت کۆمسیۆنیش دەڵێت، ١٧٣ بنکەیان بۆ پرۆسەکە تەرخان کردووە و ئاماژەی بەوەشکردووە، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا ئەو کەسانەی لە دایکبووی ساڵی ٢٠٠٧ـن مافی دەنگدانیان هەیە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ـی ئازاری ٢٠٢٥، کۆمسیۆن باڵای هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی کە بەشدارییان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە، هەروەها ئەو کەسانەی کە پەنجەمۆریان نەیخوێندووەتەوە، لەگەڵ ئەو دەنگدەرانەی کە کارتی بایۆمەتریان وەرنەگرتووەتەوە، دەتوانن ئێستا سەردانی بنکەکانی دەنگدان بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە.

باسی لەوەشکردووە، بنکەکانی کۆمسیۆن رۆژانە لە کاتژمێر هەشتەوە هەتاکوو دووی پاشنیوەڕۆ لە رۆژانی یەکشەممە هەتاکو پێنجشەممە بە رووی ئەو کەسانەدا کراوەتەوە و دەتوانن سەردانیان بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە.













گەلەری