سەردێڕ:

کاوە عەبدولقادر: پڕۆژەی روناکی پڕۆژەیەکی تەواو بازرگانیە

AM:08:25:23/03/2025

2208 جار خوێندراوەتەوە

ئەندام پەرلەمانێکی پێشووی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، ئامانجی دەسەڵات پارە پەیداکردن و دادۆشین و روتانەوەی هاوڵاتیانە بەهیچ شێوەیەک ئامانجیان خزمەتکردن ودابینکردنی کارەبای (٢٤) کاتژمێری نیە بۆ هاوڵاتیان.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، کاوە عەبدولقادر، پەرلەمانتاری پێشووی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پڕۆژەی روناکی پڕۆژەیەکی تەواو بازرگانیە، ئامانجی دەسەڵات پارە پەیداکردن و دادۆشین و روتانەوەی هاوڵاتیانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نرخەکەی زۆر زۆر گرانە و بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ داهات و گوزەرانی هاوڵاتیانی کوردستان ناگونجێت و پێویستە ئەو نرخە دابەزێنرێت.

باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا نرخی یەک کیلۆبایت کارەبا (١٥٦) هەزار دینارە لەکاتێکدا دەبوایە لە (١٨) هەزار دینار زیاتر نەبێت بۆیە پێویستە ئەم نرخە دابەزێنرێت بەشێوەیەک بێت لەگەڵ داهات وبژێوی خەڵک بگونجێت.

هەروەها، دەبێت هاوڵاتیان بە تێکڕا دژی ئەو بازرگانیەی حکومەتی کاربەڕێکەر بوەستنەوە و رەتی بکەنەوە.

وتیشی، ئێمە وەک نەوەی نوێ بەهەموو شێوەیەک پشتگیری هاوڵاتیانی خۆمانین و دژی هەر روتاندنەوە و بازرگانیەکی دەسەڵاتین کە لە ژێر ناوی جیاواز و لە بەرژەوەندی کۆمپانیاکانیان دەیکەن و لە داهاتوشدا هەموو رێکارێکی یاسای پەرلەمانی دەگرینەبەر چ لە هەرێم بێت یانیش لە بەغدا.













گەلەری