AM:11:49:20/03/2025
1284 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی رۆیتەرز رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل لە هێرشێکی ئاسمانیدا هێرشی کردە سەر غەززەو بەهۆی هێرشەکەوە ٤٨ کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر سەرتاسەری کەرتی غەززە، ئەمەش وەک فشارێک بۆ سەر حەماس دوای ئەوەی دانوستانەکان بۆ ئازادکردنی بارمتە رفێندراوەکان نەگەشتنە ئەنجام.
هاوکات وەزارەتی
تەندروستی فەڵەستینیش رایگەیاند، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ٩٧٠ هاوڵاتی لە ئەنجامی
هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل کوژراون و سەدان هاوڵاتی دیکە برینداربوون.