سەردێڕ:

کەشوهەوای ئەمڕۆ چۆن دەبێت؟

AM:11:05:20/03/2025

2152 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکان نمە باران لە تەواوی ناوچە سنووریەکانی هەرێم دەبارێت و لەکاتەکانی دوا نیوەرۆ دەگۆرێت بۆ هەورە تریشقە و بروسکە. هاوکات لە ناوچە بەرزەکان بەفریش دەبارێت و لەکاتەکانی شەو کەشەکە تا کاتەکانی بەیانی هەینی تا رادەیەک سەقامگیر دەبێتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ــی ئازارـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم دەڵێت، سبەینێ ئاسمان هەوری تەواو و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانی پچر پچر لەسەر ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و لەگەل کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان، وە لە سنوری پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان ئاستی دابارینی مامناوەند دەبێت.

باسی لەوەشکردووە، پێشبینی دەکرێت بۆ کاتەکانی نیوەرۆی دووەم رۆژی نەورۆز بەردەوامی ببێ پاشان کەشوهەوای هەرێم بەتەواوی سەقامگیر دەبێتەوە.


بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : ١٩  پلەی سیلیزی

سلێمانی : ١٧ پلەی سیلیزی

دهۆک : ١٥  پلەی سیلیزی

کەرکوک : ٢١ پلەی سیلیزی 

زاخۆ  : ١٥ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : ١٦ پلەی سیلیزی

سۆران : ١٥ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : ٨ پلەی سیلیزی

گەرمیان :٢١ پلەی سیلیزی

 

 

 













گەلەری