PM:11:47:19/03/2025
1780 جار خوێندراوەتەوە
ئەمشەو ژمارەیەک چەکداری داعش دەستڕێژی گولـلەیان کردووەتە سەر خاڵێکی هێزەکانی مەغاویری سوپای عیراق لەسەر رێگای نێوان خورماتوو-کفری لە نزیک کێڵگەی پەلەوەری حەنتوش و پاشان هەڵهاتوون بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق رایگەیاند، لە کاتی ھەڵھاتنی چەکدارەکانی داعش، چەکدارێکیان بۆمبی چێنراو پێیدا تەقیوەتەوە و بەهۆیەوە سوپای عێراق لە ناوچەکە بڵاوەی پێ کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ئێستادا رێگهی نێوان خورماتوو – كفری له لایهن
هێزه ئهمنییهكانهوه كۆنترۆڵ كراوه و شهڕ له نێوان چهكدارانی داعش و هێزه
ئهمنییهكان بهردهوامه.