PM:09:14:19/03/2025
2260 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی "زۆرباشی"ـی لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا کردووە و دەڵێت، لە هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە ئاگربەست لە ئۆکرانیا بەردەوام دەبن.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، کۆشکی سپی بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ڤۆلۆدمێر زیلینسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا بە تەلەفۆن قسەی کردووە، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ئەو پرسانەی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی شەوی سێشەممە، ترەمپ لەگەڵ ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی روسیا باسی کردبوون، بەتایبەت رێککەوتنیان بۆ راگرتنی هێرشەکان بۆ سەر ناوەندەکانی وزە بۆ ماوەی ٣٠ رۆژ.
هاوکات،
دوای پەیوەندییەکە ترەمپ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ترووس
سۆشیاڵ"، رایگەیاند، "لەگەڵ سەرۆک زیلینسکیی ئۆکرانیا پەیوەندییەکی
تەلەفۆنیم کرد، کە زۆر باش بوو، نزیکەی یەک کاتژمێری خایاند و زۆربەی گفتوگۆکان
لەسەر ئەو پەیوەندییەی دوێنێ لەگەڵ سەرۆک پوتن بوو.
ئاماژەی
بەوەشکرد، تاکو روسیا و ئۆکرانیا لە رووی داواکاریی و پێداویستییەکانەوە هاوتا
بکرێن، ئەوان لەسەر رێڕەون بۆ گەیشتن بەرێککەوتن، هەروەها داوای لە مارکۆ روبیۆ،
وەزیری دەرەوە و مایکل واڵتز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی دەکات، بەشێوەیەکی ورد
باس لەو خاڵانە بکەن، کە باسیان لێوەکرا.
ئەوە لە کاتێکدایە، ئەمە
یەکەمجارە ترەمپ و زیلینسکی قسە دەکەن، لەدوای دەمەقاڵێکەی نێوانیان لە ناو کۆشکی
سپی لەسەرەتای ئەم مانگە، کە بووە هۆی ئەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی ئەمریکا هاوکارییە
سەربازیی و هەواڵگرییەکانی بۆ ئۆکرانیا رابگرێت.