PM:08:22:19/03/2025
1856 جار خوێندراوەتەوە
سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیان دەستپێکردووە بۆ ناوەراستی غەززە، وتەبێژی سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە فراوانکردنی ناوچەی ئەمنی و دروستکردنی ناوچەیەکی پاراستنە لە نێوان باکوور و باشووری کەرتی غەززە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، ئەڤیغای ئەدرعی، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیای ئێکس بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکی زەمینی ورد و ئامانجداریان لە ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززە دەستپێکردووە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، ئۆپەراسیۆنەکە بە ئامانجی فراوانکردنی ناوچەی ئەمنی و دروستکردنی
ناوچەیەکی پاراستنە لە نێوان باکوور و باشووری کەرتی غەززە.
دەشڵێت، ئەنجامدانی هێرشەكەی ئەمجارەی سوپای ئیسرائیل بۆ فشار خستنە سەر حەماسە بۆ ئەوەی بە بارمتەکان ئازادبكات و بۆ ئەو مەبەستەش هێزی زیاتریان بۆ هێرشکردنە سەر حەماس كۆكردووەتەوە.