سەردێڕ:

مەزڵوم عەبدی لەگەڵ نوێنەرانی حكومەتی نوێی سوریا كۆبووەوە

PM:05:08:19/03/2025

1568 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریا دیموكرات (هەسەدە)، لەگەڵ ئەو لیژنەیەی کە سەرۆکی سوریا بۆ قۆناغی راگوزەر بە مەبەستی جێبەجێكردنی رێککەوتنی نێوان ئیدارەی سوریا و هەسەدە پێكیهێنابوو، کۆبووەوە لەبارەی ئاگربەست لە سەرانسەری خاکی سوریا و بەشداریكردنی هەموو لایەنەكان لە داهاتوو و دەستووری سوریا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازاری ٢٠٢٥، ناوەندی راگەیاندی هێزەكانی سوریای دیموكرات، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانیانی سوریای دیموکرات، لەگەڵ ئەو لیژنەیەی کە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا بۆ جێبەجێكردنی رێککەوتنی نێوان ئیدارەی سوریا و هەسەدە پێكیهێنابوو، کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە میانی کۆبوونەوەکەدا بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا و بڕیارە لە سەرەتای مانگی نیسانی داهاتووەوە دەستبەکارکردنی پێکەوەیی لیژنەکان بکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، باس لە جاڕنامەی دەستووری و جەختكرایەوە لەوەی گە هیچ پێکهاتەیەکی سوری لە بەشداریکردنی داهاتووی سوریا و داڕشتنی دەستوور بەدوور نەبێت، هەروەها تیشک خرایە سەر پێویستی ئاگربەست لە سەرانسەری خاکی سوریا.













گەلەری