سەردێڕ:

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان راگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە

PM:02:19:19/03/2025

1044 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایگەیاند، لە دهۆک و زاخۆ ١٦ تۆمەتبار دەستگیرکران و زیاتر لە (٨٢) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریش دەستی بەسەرداگیرا.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان رایگەیاند، (٨٢) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە دهۆک و زاخۆ دەستی بەسەرداگیرا، لەبەغدا و موسڵیش ١١٧٠ کیلۆگرام لەدوو چالاکی هاوبەش دەستی بەسەردا گیرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەبەردەوامی هەوڵەکانمان بۆ رووبەڕووبوونەوە و نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، توانرا ژمارەیەک بازرگان دەستگیربکرێن کە کاری گواستنەوەو مامەڵەکردنیان بەماددەی هۆشبەرەوە دەکرد کە ژمارەیەکیان هاووڵاتی وڵاتانی دراوسێن .

هەروەها، توانراوە بڕی (٢٢٫٩٤٠) کیلۆگرام کریستاڵ و (١٫٤٤٠) کیلۆگرام هیرۆین و (٥٠) کیلۆگرام حەبی ترامادۆڵ دەستبەسەردا بگرن، هاوکات جگە لەم ماددانە توانراوە تۆڕێکی تری بازرگانی (کریستاڵی شل) هەڵبوەشێننەوە کەناو (٢)دەبەی رۆنی ئۆتۆمۆبیل دانراوە کە کێشەکەیان (٧٫٦٢٠)کیۆگرام بووە دەستی بەسەرداگیراوە، کۆی گشتی ئەو مادانە دەکاتە (٨٢)کیلۆگرام و تۆمەتبارەکانیش (١٦)تۆمەتبارن.

هاوکات، لەلایەکی دیکەوە تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان لەچالاکیەکی دیکەدا توانیوویانە بڕی (٤٥)کارتۆن دەرمان و حەبی ماوە بەسەرچوو کە بەشێوەی قاچاغ و نایاسایی هێنرابوونە ناو هەرێم دەستبەسەردا بگرن.

ئەوەشی خستەڕوو، لەدوو چالاکی تردا کە بەرێوەبەرایتی نەهێشتنیی ماددەهۆشبەرەکان رۆڵی گرنگی تێیدا هەبوو، توانرا(١١٠٠ کیلۆگرام واتا تەنێک سەد کیلۆگرام) حەبی کپتاگۆن لەشاری بەغداو (٧٠) کیلۆگرام حەبی کپتاگۆن لەشاری موسڵ دەستی بەسەردا بگیرێت، کە لەیەکێکیاندا بەهەماهەنگی نێوان هەرسێ بەڕێوەبەراتی مادەهۆشبەرەکانی هەولێر و بەغداو سلێمانی موسڵ بوو.













گەلەری