سەردێڕ:

سبەی لە شاری کەرکوک پشوو راگەیەندرا

PM:12:47:19/03/2025

10196 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە پشوی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە پشوی فەرمی دەبێت لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت، زانکۆی کەرکوک، کۆلێژ و پەیمانگاکان و قوتابخانەکان بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، پشوەكە ئەو ناوەندانە ناگرێتەوە كە تاقیكردنەوەی وەزارییان هەیە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری حكومه‌تی کاربەڕێکەر، دوێنی سێشەممە رایگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له‌ رۆژانی ٢١ و ٢٢ و ٢٣ـی ئەم مانگە کە دەکاتە رۆژانی هەینی، شەممە و یەکشەممە بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە له‌سه‌رجه‌م دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم پشوی فه‌رمیه‌.













گەلەری