PM:12:00:19/03/2025
2208 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، هێزێکی ئەمنی تورکیا هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەستەنبوڵ و دەستگیریان کردووە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، میدیاکانی تورکیا رایانگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە ئەستەنبوڵ هەڵیانکوتاوەتە سەر چەند شوێنێک لە نێویاندا چوونەتە سەر ماڵی ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئەستەنبوڵ و دەستگیریان کردووە.
ئاماژەیان بەوەشکرد، هەر لە چوارچێوەی
ئۆپەراسیۆنەکەدا ١٠٤ کەسی دیکەی دیکەشیان دەستگیرکردووە لە نێویاندا رۆژنامەنووس و
بازرگان هەن.
هەروەها، بڕیاری دەستگیرکردنی ئیمامئۆغڵو لەلایەن
داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ بووە.
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوێنێ، زانکۆی ئەستەنبوڵ، لە راگەیەنراوێکدا
هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەی ٢٨ دەرچووی راگەیاند، لەنێویاندا بڕوانامەی ئیمامئۆغڵو
هەبوو، هۆکارەکەشی بۆ نەگونجانی لەگەڵ رێسا و رێنمایەکانی دەستەی خوێندنی باڵا
گەڕاندەوە.