سەردێڕ:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە و سێ بڕگە تاوتوێ دەكات

AM:11:15:19/03/2025

2292 جار خوێندراوەتەوە

بەسەرپەرشتی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و جێگرەکەی، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و سێ برگە تاوتوێ دەکات.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ـی ئازارـی ٢٠٢٥، ، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدەدات و سێ بڕگەش تاوتوێ دەکات.

بڕگەی یەکەم، پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ بۆ درێژكردنەوەی بڕیاری پێشووی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تایبەت بە داشكاندنی رێژەی لە ٪٢٠ سەرپێچیی هاتووچۆ بۆ ماوەی ٦ مانگی دیكە (لە ١/کانونی دووەمی/٢٠٢٥ تا ٣٠/حوزەیرانی/٢٠٢٥) تاوتوێ دەكرێ.

بڕگەی دووەم، یەكلاییكردنەوەی كێشەی دامەزراوان لەسەر میلاكی دامەزراوەكانی حكوومەتی کاربەڕێکەر بە هەمیشەیی و گرێبەست، كە لە رێكەوتنی ١/تەممووزی/٢٠٢٤ ـەوە مووچەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری بەهۆی جێگیرنەبوونی میلاكی مانگی تەممووز لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ نەبەستراوە، تاووتوێ دەكرێ.

بڕگەی سێیەم، بابەتی دەرچوانی ساڵی ٢٠٢٤ ی كۆلێژی پزیشكیی گشتیی زانكۆ حكوومییەكان بە گوێرەی پێشنیارە هاتووەكان لە نووسراوی وەزارەتی تەندروستی بە ژمارە (٣٠٦٨٩) لە ٥/کانونی یەکەمی/٢٠٢٥ تاوتوێ دەكرێ.













گەلەری