کاهوو دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکییە پێویستەکان، ئەمەش وایکردووە ببێتە هەڵبژاردەیەکی نایاب لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا.
بەپێی ڕاپۆرتەکانی ماڵپەڕی "Kuvings"، کاهوو ڕێژەیەکی بەرزی پۆتاسیۆمی تێدایە، ئەمەش یارمەتی پاراستنی هاوسەنگی شلەمەنی دەدات لە جەستەدا، ڕێگری دەکات لە نیشانەکانی وشکبوونەوەی جەستە وەک ماندوێتی و سەرگێژخواردن.
تایبەتمەندە بە ڕێژەیەکی
زۆر لە ڤیتامین و کانزا و ڕیشاڵ و ئاو، پاڵپشتی تەندروستی گشتی دەکات و یارمەتی
جەستە دەدات بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ماوەی درێژخایەنی بەڕۆژووبوون.
هەروەها کاهوو پاڵپشتی
پرۆسەی هەرسکردن دەکات و وادەکات بۆ ماوەیەکی زیاترهەست بە تێری بکەیت ئەمەش بەهۆی
دەوڵەمەندبوونی بە ڕیشاڵ، جگە لەوەش کاهوو سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە
ڤیتامینKکە بەشدارە لە بەهێزبوونی
ئێسک هەروەها کالۆری کەمی تێدایە.
شارەزایان پێشنیاری
خواردنی کاهوو دەکەن لە کاتی پارشێودا بۆ پاراستنی ئاستی شێداری جەستە و
کەمکردنەوەی هەستکردن بە ماندوێتی.
جێگەی باسە دەتوانرێت لە
زەڵاتەدا یان وەک پێکهاتەیەکی تەندروست لە خواردنە جۆراوجۆرەکاندا بەکاربهێندرێت و
سوود لە بەها خۆراکییەکەی وەربگیرێت.