سەردێڕ:

سبەی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشدەکریت

PM:11:42:18/03/2025

1256 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، سبەی چوارشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازاری ٢٠٢٥، وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە ( ١٩ ی ئازاری ٢٠٢٥ ) مووچەی مانگی شووباتی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و مووچەی مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٥ و کرێی وانەبێژی مانگی ئابی ساڵی ٢٠٢٤ ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە لەسنوری پارێزگای هەولێرو دهۆک دابەش دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، رۆژی چوار شەممە ١٩ ی ئازاری ٢٠٢٥ مووچەی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٥ ی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەرتاسەری هەرێم دابەش دەکرێت، کەسەرجەمیان تەمویلیان لەسەر داهاتی ناوخۆ خەرج دەکرێت.













گەلەری