PM:08:35:18/03/2025
980 جار خوێندراوەتەوە
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە هەولێر دەستمان بەسەر بڕی ( سێ کێلۆ گرام) ماددەی هۆشبەردا گرتووە .
ئەمڕۆ سێشەممە ١٨ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، دوو کەس لە شاری هەولێر کە بەشێوەی شاراوە لە ناو ئۆتۆمبیلەکەیان بڕی ( سێ کێلۆ گرام) ماددەی هۆشبەریان حاشاردابوو دەستگیرکران.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە لایەن
هێزەکانمانەوە و بە هەماهەنگی لەگەل بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر تۆمەتبارەکانمان دەستگیرکردو
یەکێک لە تۆمەتبارەکان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە.
هەروەها، ماددەکانیان لە
جۆری (کریستاڵ) و (مەریجوانە) و ویستویانە لە شاری هەولێر مادەکەن بەرنە دەرەوە.