سەردێڕ:

ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەی مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی

PM:04:19:16/03/2025

2820 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی یەکێتی بۆ جاری دووەم سەردانی و مەسرور بارزانی کرد و کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەکە رایانگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان ئەنجامدا و گفتوگۆکانمان بەردەوامدەبن و ئامانجمان پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزارە بۆ خەڵکی کوردستان".


ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی ئازاری ٢٠٢٥، دوای کۆبوونەوەیان بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەکرد، ئەوەی من تێگەیشتم كۆبوونەوەكەمان زۆر زۆر باش بوو.

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر چەند شتێكی ستراتیژیی كە بۆ میللەتەكەیان باش بێت رێككەوتوون.

لای خۆشیەوە، مەسرور بارزانی باسی لەوەکرد، ئەم کۆبوونەوەیە دووەم جارە و کۆبوونەوەکان زۆر ئەرێنی و باش بوون بۆ تاوتوێکردنی ئەو بابەتانەی زۆر گرنگن بۆ خەڵکی کوردستان.

وتیشی، ئومێدەوارن تیمەکانیان بتوانن بگەن بە رێککەوتنی تەواو لەسەر پێکهێنانی حکومەت لە کاتێکی نزیکدا و خەڵکی کوردستان هەموویان دڵخۆشبن.













گەلەری