سەردێڕ:

بەهۆی لێچوونی غازەوە ماڵێک تەقییەوە

PM:01:44:13/03/2025

2532 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەرین رایگەیاند، لە ماڵێکی نزیک پیشەسازی رانیە بەهۆی لێچوونی غازەوە تەقییەوەیەک روویدا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی ئازارـی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی راپەرین رایگەیاند، کاژمێر ١١:٢٥ـی پێش نیوەڕۆ رووداوێکی تەقینەوە لە ماڵی هاوڵاتییەک لە گەڕەکی (قەڵاتی نوێ) نزیک ناوچەی پیشەسازی رانیە روویدا، تەنها زیانی ماددی هەبووە و خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

باسی لەوەشکرد، "دوای گەیشتنی تیمێک لەبەڕێوەبەرایەتیمان، بۆمان دەرکەوت بەڕێژەیەکی زۆر غاز بە ماڵەکەدا بڵاوببوەوە بەهۆی لێچوونی بتڵی غازی ماڵەکە بکە و دوای هەڵکردنی سۆپای مەڵەکە دەستبەجێ تەقیوەتەوە".















گەلەری