PM:09:08:12/03/2025
1632 جار خوێندراوەتەوە
سەرەڕای ئەوەی حکومەتی کاربەڕێکەر پابەندی ڕێکەوتنەکان نەبووە، بەڵام سودانی لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی زیاتر لە ترلیۆنێک و ٩١٦ ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی یەکو دووی هەرێم ناردووە، لە بەرامبەریشدا بەغدا هۆشداریی داوە بە حکومەتە کاربەڕێکەرەکە، ئەمە کۆتا جارە بەم شێوەیە پارەی مووچە بۆ دەنێرێت.
ئەگەر چی حکومەتی کاربەڕێەر نزیکەی دوو ترلیۆن دینار داهاتی ناوخۆ و نەوتی قاچاخی لەبەردەستدایە، بەڵام تاکو ئێستا تەنها ٥١ ملیار دیناری بۆ حکوومەتی ناوەندی ناردووە لە کاتێکدا کە دەبوو ٣٩٥ ملیار دیناری بۆ بەغدا بناردایە.
هاوکات، حکومەتی ناوەندی کۆتا هۆشداری داوە بە حکومەتە
کاربەڕێکەرە کە ئەمە کۆتا جارە بەم شێوازە پارەی مووچە بۆ هەرێم بنێرن، لەمە بەدوا
دەبێت حکومەتی کاربەڕێکەر لە کاتی خۆیدا لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی رەوانەی
حکومەتی ناوەندی بکات و نیوەی داهاتی ناوخۆش رادەست بکاتو بە یەکجاریش کێشەکانى
لیستى مووچە چارسەر بکات.
ئەوەی دەبینرێت ئەوەیە، حکومەتی کاربەڕێکەر هیچکات
نایەوێت دەست لەو پارەیە هەڵگرێت کە مانگانە بە مفتی دێتە دەستییەوە و دەچێتە
گیرفانی بەرپرسە باڵاکانی پارتی و یەکێتیەوە، ئەوەشی گرنگ نەبێت لای قوت و
ژیانی مووچەخۆرانی هەرێمە کە بەهۆی ئەوانەوە هەموو مانگێک دەست لەسەر دڵ
چاوەڕوانی موچەکانیان و لە ڕەزالەتدا دەژین.