سەردێڕ:

ژنێک لە هەولێر کوژرا

PM:01:32:27/02/2025

3896 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی زانیارییەکانی ئێن ئاڕ تی، بەدیاریکراوی پێش نیوەرۆی ئەمرۆ لە بنەسڵاوە، ژنێک لە لایەن مێردەکەیەوە کوژرا.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، پەیوەندی بە ئیدارەی پزیشکی دادەوە کردووە، هۆکاری کوشتنەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیەوە بووە.

ئاناژەی بەوەشکرد، چەند خولەکێک پێش ئێستا تەرمەکە رادەستی کەس و کارەکەی کراوەتەوە و ئێستا لە پزیشکی دادی نەماوە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی مانگێک تەنها لە هەرێم هەشت ژن بە هۆکاری جیا جیا کوژراون، واتە ئەمە هەشتەم حاڵەتی کوشتنە لە هەرێم لە ماوەی ئەم مانگەدا تۆمار کراوە.
فەریدە ئاسۆ - هەولێر













گەلەری