سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەسەر کاتی ناردنی لیستی مووچەی مانگی دوو

PM:08:50:25/02/2025

53452 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فەرمانگەی تەکەنەلۆژیای حکومەتی کاربەرێکەر و سەرپەرشتیاری ئامادەکردنی لیستی مووچە بە شێوەی پەیڕۆڵ رایگەیاند، سەرجەم کارەکانی لیستی مووچەی مانگی دوو تەواوبووە و سبەینێ لیستەکە دەنێردرێت بۆ بەغدا.


ئەمڕۆ سێشەممە ٢٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای حکومەتی کاربەڕێکەر و سەرپەرشتاری ئامادەکردنی لیستی مووچە بە شێوەی پەیرۆڵ بە میدیای پارتی راگەیاند، لە ٢٠ـی ئەم مانگەدا بەغدا داواکارییەکی بۆ ناردین و باسی لەوەکرد، هەرچی فەرمانبەرێکی دیکە هەیە بۆ خانەنشین بوون جیای بکەنەوە و هاوکات ناوی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازیش کرا بە یەک لیست.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزیری دارایی عێراق داوای کردووە داتای سەرجەم مووچەخۆران دووبارە بنێرنەوە بۆمان و بیخەنە سیستەمی پەیرۆڵەوە، ئێستا سەرجەم کارەکان تەواو بووە و بە دڵنیاییەوە سبەینێ لیستی مووچەی مانگی دوو دەنێرین و هیچ کێشەیەک نەماوە لە لیستی مووچە.

ئەوەشی خستەڕوو، بە سیستمی پەیڕۆڵ نزیکەی ٦٨٠ هەزار کەس تۆماركراوە، بووەهۆی دواکەوتنی لیستی مووچەی مانگی دوو.













گەلەری