PM:12:45:16/02/2025
35240 جار خوێندراوەتەوە
کەشناسی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزن بۆ ژێر سفری پلەی سەدی.
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٦ـی شوباتـی ٢٠٢٥، کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە و سبەینێش بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سوور شەپۆلێکی بەفر و باران روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە
ناوچەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و سنووری ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و سنووری هەولێر باران دەبارێت و
لە ناوچە شاخاویەکانیش پێشبینی بارینی بەفر دەکرێت و پلەکانی گەرما ٧ بۆ ١٠ پلە دادەبەزن بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.
دەشڵێت، بڕى بارانى پێشبینى
کراو لەسنوورى پارێزگاى هەولێر ١ بۆ ٣ ملیم دەبێت و لەسنوورى پارێزگاى سلێمانى ٤ بۆ ٨
ملیم دەبێت و لەسنوورى پارێزگاى هەڵەبجە ٢ بۆ ٣ ملیم دەبێت هەروەها
بڕى بەفرى پێشبینى کراو لە سنوورى پارێزگاى
سلێمانى٥ بۆ ٧ سانتیم دەبێت و لەسنوورى پارێزگاى هەولێریش ٣ بۆ ٥ سانتیم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ١٢ پلەى سیلیزى
سلێمانی : ٨ پلەى سیلیزى
دهۆک : ١٢ پلەى سیلیزى
کەرکوک : ١١ پلەى سیلیزى
زاخۆ : ١٤ پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : ٥ پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران : ١ پلەى سیلیزى
سۆران : ٩ پلەى سیلیزى
گەرمیان : ١٠ پلەى سیلیزى