PM:04:59:15/02/2025
1792 جار خوێندراوەتەوە
حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم ئاگاداری كۆمپانیاكانی حەج و عومرە دەكاتەوە كە به‌مه‌به‌ستی واژوكردنی گرێبه‌ستەكانیان، سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانەی ناویان بۆ وه‌رزی حه‌جی ٢٠٢٥، ده‌رچووه به‌زووترین كات سه‌ردانیان بكەن و دوا كاتیش رۆژی پێنجشەممەیە، بەپێچەوانەوە كۆمپانیای یەدەگ دەخرێتە شوێنیان.
ئەمرۆ شەممە ١٥ـی شوباتـی ٢٠٢٥، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردەوە، به‌مه‌به‌ستی واژوكردنی گرێبه‌ستەكانیان، سه‌رجه‌م ئه‌و كۆمپانیایانەی ناویان بۆ وه‌رزی حه‌جی ئەمساڵ، ده‌رچووه به‌زوترین كات سه‌ردانی به‌شی یاسایی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان بكه‌ن.
ئاماژەیان بەوەشکرد، دواكات بۆ سه‌ردانكردنی كۆمپانیاكان رۆژی پێنجشه‌ممه
٢٠ـی ئەم مانگە ده‌بێت و هه‌ر كۆمپانیایه‌ك دوابكه‌وێت مافی به‌شداریكردنی نامێنێت
و كۆمپانیایه‌كی یه‌ده‌گ له شوێنی داده‌نرێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێم ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌و
كۆمپانیانه‌ی كه گرێبه‌ستی عومره‌یان نه‌كردوه پێویسته بڕی پێنج هه‌زار دولار
وەك بارمتە له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن.