PM:11:22:13/02/2025
5296 جار خوێندراوەتەوە
چاوگێک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بەغدا هەرێمی ئاگادارکردووەتەوە تا ١٥ـی ئەم مانگە لیستی مووچە و دەرخستەی کۆتایی مانگی یەک بنێرێت، تاکو مووچەى مانگی دووى بۆ بنێرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی شوباتـی ٢٠٢٥، پەیامنێری ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، بەپێی قسەى ئەو چاوگانەى قسەى لەگەڵ کردوون، وا چاوەڕوان دەکرێت پێش کۆتاییهاتنی مانگی دوو وەزارەتی دارایی عێراق بڕی ٩٩٥ ملیار دینار بخاتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم
تا ئێستا لیستی مووچەی مانگی یەکـی بۆ بەغدا نەناردووە و بەغداش ئاگاداری کردوونەتەوە
پێویستە مانگانە پێش ١٠ـی مانگی لیستی مووچە بنێردرێت تا مووچە دوانەکەوێت.
سەبارەت بە مووچەى مانگی ١٢ ـى ساڵی رابردووش، باسی
لەوەکرد، وەزارەتی عێراق دووپاتیکردووەتەوە کە مووچەی تەواوی مانگەکانی ساڵی رابردوویان
ناردووە بە مانگی ١٢ـشەوە، پێویستە حکومەتی کاربەڕێکەری هەرێم بە ئەو ٤٤١ ملیار دینارەی
کە لایەتی و تەواوکارییەکەی مووچەی مانگی ١٢ دابەشبکات.
گۆران عەبدوڵا - بەغدا